پارێزگاری هەولێر چالێنجی فڕێمەدە رادەگەیەنێت

964+
بەشی کوردی
پارێزگای هەولێر، لە رێگای چالێنجێکەوە داوا لە خەڵک دەکات پاشماوەی خواردن و ئەو کەلوپەلانەی بەکاریدەهێنن فڕێ نەدەن، بەتایبەت لە رۆژانی نەورۆز، بانگهێشتی خەڵک دەکات لەو هەڵمەتە بەشداربن.

ئەمڕۆ سێشەممە 15.3.2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئەو چالێنجەی راگەیاندوە و دەڵێت “داوا دەکەم ئەو کەسانەی سەردانی شوێنە گەشتیاریەکان دەکەن، بەشێک لە کاتی خۆیان ببەخشن و بەشداربن لەو هەڵمەتە، بەوەی هیچ شتێک لەدوای خۆیان فڕێ نەدەن”.

ئەمە لە کاتێکدایە پارێزگای هەولێر بۆ یادەکانی نەورۆز و ئادار 13-یەمین ڤیستیڤاڵی ئادار و نەورۆزی راگەیاندوە، بڕیارە تا رۆژی 20ی ئادار بەرداوام بێت.