بەهۆى جەنگەکە

نرخى جوانکارى ئۆتۆمبێل بەرز بووەتەوە

964+
دیلان محەمەد- سلێمانى

جەنگەکە و سنووردارکردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانى هەر تەنیا نرخى خۆراک و سووتەمەنى بەرز نەکردووەتەوە، تەنانەت نرخى جوانکارى ئۆتۆمبێلیشى بەرز کردووەتەوە.

قادر ساڵح کە فرۆشیارێکى کەلوپەلى جوانکارى ئۆتۆمبێلە لە سلێمانى، بە 964ـى وت،” بازاڕى جوانکارى ئۆتۆمبێل لەوپەڕى خراپیدایە و زۆر جار ناچارین کەلوپەلەکانمان بە زەرەر بفرۆشینەوە”.

وەک ئەوەى ئەو فرۆشیارە باسى دەکات، ئەوەى جاران بە 10 دۆلار دەمانکڕى ئێستا بە 13 دۆلار دەستمان ناکەوێت و نرخى هەموو کەلوپەلەکان بەرز بووەتەوە.

بێبازاڕییەکە هەر تەنیا لەسەر نرخ رەنگى نەداوەتەوە، وەک ئەوەى باسى دەکات کەوتوونەتە ژێر قەرز و هەرچى کەلوپەل دەبات بەهۆى خراپى دارایى، بە قەرز دەیبات و چاوەڕێى موچە دەکات تا بیداتەوە، وەزعى موچەش خۆتان دەزانن چۆنە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح