شۆفێران گرفتارن

رێگاى کەمەربەندى سۆران کەڵکى نەماوە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

شۆفێرانى بارهەڵگرى دەروازەى حاجى ئۆمەران و ئەو گەشتیارانەى دەیانەوێت بچنە باڵەکایەتى، بۆ ئەوەى خۆیان لە قەرەباڵغى ناو شارى سۆران نەدەن، رێگاى کەمەربەندى سۆران بەکاردەهێنن، بەڵام تێکچوونى رێگاکە و دروستبوونى چاڵوچۆڵى، خەریکە قەرەباڵغییەکە دەبەنەوە ناو بازاڕى سۆران.

رێگاى کەمەربەندى سۆران کە بە رێگاى باپشتیان ناسراوە، درێژییەکەى دوو کیلۆمەترە و نیوە و دەکەوێتە دەرەوەى سۆران، شۆفێران بۆ گەیشتن بە رواندز و باڵەکایەتى و مەرزى حاجى ئۆمەران بەکارى دەهێنن.

رێگاکە بەهۆى تێکچوونى و دروستبوونى چاڵوچۆڵى، کەڵکى نەماوە وەک ئەوەى شۆفێران دەڵێن، ئەگەر ناچارنەبن، خۆیان لەو رێگایە نادەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

رێگای نێوان سۆران بۆ خەلیفان کەڵکی هاتوچۆی نییە

رێگای نێوان سۆران بۆ خەلیفان کەڵکی هاتوچۆی نییە

لە سۆران رێگاوبان حەشر دەکات

لە سۆران رێگاوبان حەشر دەکات