چوونە سەیران ئێوارە زوو بگەڕێنەوە

سبەی لە سلێمانی و دەورووبەری بارانی بەخوڕ دەبارێت

964+

شۆڕش قادری

سبەی لە سلێمانی و هەندێک ناوچەی کوردستان باران دەبارێت و ئەگەر بەتەمای سەیرانن، دەبێ ئێوارە زوو بگەڕێنەوە، چونکە لەوانەیە بارانی بەلێزمە لێتان بدات و سەیرانەکتان لێ تێکبدات.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەگشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەهەندێک شوێن بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت ، پلەی گەرماش دوو پلەیەک بەرزدەبێتەوە.

بەڵام بۆ سبەی هەینی لە پارێزگای سلێمانی و دەورووبەری باران دەبارێت و هەندێک جاریش بارانی بەخوڕ دەبێت.

کەشناسی دەڵێت، سبەی دەمەو نیوەڕۆ لە ناوچەکانی ڕۆژهەلات و باکوور باران بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە دەبێت، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان رێژەی باران زیاتر دەبێت، پێشبینی دەکرێت تا کاتەکانی ئێوارە تاوە باران و هەورە تریشقە لە کات و ناوچەی جیاجیا بەردەوام بێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 24 پلەی سیلیزی

پیرمام: 20 پلەی سیلیزی

سۆران: 21 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 23 پلەی سیلیزی

دهۆک: 23 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 24 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی

لە کوێستانەکان بەفر و لەناو شار بارانبارین بەردەوام دە...

لە کوێستانەکان بەفر و لەناو شار بارانبارین بەردەوام دەبێت

بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و کەشەکە فێنکتر دەبێت

بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و کەشەکە فێنکتر دەبێت