گرانە
کیلۆیەک مۆز بە دوو هەزار و 500 دینار دەگات بە هاوڵاتی
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
پەیامنێری 964 لە عەلوەی هەولێر سۆراغی نرخی مۆزی کردووە و دەڵێت، ئەو کارتۆنە مۆزە بچووکەی پێشتر بە 10 هەزار دینار بوو ئێتسا بە 22 هەزار دینارە و یەک کیلۆ مۆز بە دوو هەزار و 500 دینار دەگات بە هاوڵاتی.
لە کاتێکدا پێشتر نرخی یەک کیلۆ مۆز بە هەزار و 500 دینار بووە.
عەلی شێرزاد کاسبکارە لە عەلوەی هەولێر لەگەڵ عەبدولعەزیزی پەیامنێر باسی ئاستی بەرزبوونەوەی نرخەکەی دەکەن و ئەو خەمی ئەوەیەتی، گەرووی هورمز بکرێتەوە، بەڵام پەیامنێری لێی دەپرسی مەگەر سەرچاوەکی ئێرانە دێت، ئەویش دەڵێ گرانتر دەبێ.
بەقاڵەکان دوو هەزار دینار بۆ هەر کیلۆیەک مۆز لە عەلوەی هەولێر خەرج دەکەن، هەبێ و نەبێ هەر 500 دینار لە دەستمایەیان بۆ دەمێنێتەوە، هەر میوە و خواردەمەنییەکیش گران دەبێ، مەرج نییە رەواجی وەک پێشتر بێت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا