دیمەنێکی بەهاریی دەڤەری شیلادزێ لە قەزای ئامێدی – وێنە؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
شەپۆلێکی باران ماوە
تا رۆژی هەینی کەشەکە خۆش دەکاتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە سبەینێ سێشەممەوە تا دەوروبەری هەینی کەشی باران و ئەم جەوە ساردەی ئێستا بەو کاریگەرییە نامێنێ، ئاسمان هەورە و ۆخی باران لادەبات و خۆر و گەرمی خۆیان دەردەخەن.
پێشبینییەکە وایە، ئەمڕۆ دووشەممە 13.4.2026 لە هەرێمی کوردستان بارانبارین، لە هەندێک ناوچە، لەوانە شاخاوییەکان بەهۆی چڕ بوونەوەی هەورەکان، هەورە بروسکە بەردەوامىی، کە بای لەگەڵ و هاتنی تاوەباران و هەندێک کات دەبێت بە شەستە بارانە و ئەگەری دروستبوونی تەرزە.
شارەزای کەشناسی سالار حاجی عەلی بە 964ی وت، لە هەندێک شوێن و ناوچە و شار لاواز بۆ مامناوەند کاریگەری ئەم شەپۆلە تا شەو دەمێنێتەوە.
دواتر کۆتایی دێت سبەی 14.4.2026 تا 17.4.2026، کەشێکی بەهارەی خۆش دروست دەبێت سبەی رۆژی 14.4.2026 ئاسمان لە نێوان هەور و خۆرەتاو، لە هەندێک ناوچە خۆری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت.
رۆژی 18.4.2026، شەپۆلێکی نوێی بارانبارین روو لەزۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، کە نزمەپاڵە پەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوورە، کاریگەری چڕی لە سەر هەموو ناوچەکان دەبێت.