سێ بابەت گرێکوێرەیان نەکردەوە
تاران دەڵێت؛ سەرەڕای رێکنەکەوتن بەڵام رێگای دیپلۆماسی دانه‌خراوه
964+
فەرهاد حەسەن
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هۆكاری رێكنه‌كه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له دانوستانه‌كانی ئیسلام ئاباد ئاشكرا كرد و ئاماژه‌ی به تێڕوانینی جیاوازی نێوان شاندی هه‌ردوو وڵات كرد، سه‌باره‌ت به سێ بابه‌تی په‌یوه‌ست به 10 بڕگه‌ی سه‌ر مێزی دانوستان.
ئیسماعیل به‌قائی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، له دانوستانه‌كاندا باس له 10 خاڵی ئێرانی و خاڵه‌كانی لایه‌نی ئه‌مریكی كراوه، هه‌ردوولا له‌سه‌ر هه‌ندێك خاڵ گه‌یشتونه‌ته لێكتێگه‌یشتن، بەڵام له سێ بابەتدا جیاوازییان هه‌بووه و بوونە گرێکوێرە.
دەشڵێت “رێگای دیپلۆماسی دانه‌خراوه كه ئامرازێكی هه‌میشه‌ییە بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی وڵات”.
میدیای ئێرانیش له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڵاویكرده‌وه، تاوەکو واشنتن به رێككه‌وتنێكی (مه‌عقول) رازی نه‌بێت، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له دۆخی تەنگەی هورمزدا روونادات.
لایخۆشیه‌وه، ئاژانسی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه، به‌شێك له ناكۆكییه‌كان په‌یوه‌ندییان به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئێرانه‌وه هه‌یه له ده‌ستبه‌رداربوون به كۆگاكانی یۆرانیۆمی پیتێنراو، هه‌روه‌ها ناكۆكیه‌كی دیكه‌ش به‌هه‌مانشێوه په‌یوه‌ندی به داواكاری ئێرانه‌وه هه‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنی تەنگه‌ی هورمز.