محەمەد رەزا عارف جێگری سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، "رەنگە لەگەڵ نوێنەرانی ئەمریکا بگەینە رێککەوتن"
جێگری سەرۆک کۆماری ئێران:
“رەنگە لەگەڵ نوێنەرانی ئەمریکا بگەینە رێککەوتن”
964+
شۆڕش قادری
جێگری سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، ئەگەر هەیە لەگەڵ نوێنەرانی ئەمریکا بگەنە رێککەوتن کە سوودی بۆ هەردوولا هەبێت.
محەمەد رەزا عارف جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، “ئەگەر لە ئیسلام ئاباد لەگەڵ نوێنەرانی یەکەمی ئەمریکا دانوستان بکەین، رەنگە بگەیەنە رێککەوتنێک کە بۆ هەردوولا و بۆ جیهانیش سوودمەند بێت، بەڵام ئەگەر وەک “نوێنەرانی یەکەمی ئیسرائیل” لەگەڵیان دابنیشین، ئەوا هیچ رێککەوتنێک بەدەست نایەت”.
ئەمڕۆ هەردوو شاندی دانوستانکاری ئێران و ئەمریکا لە ئیسلام ئابادی پایەتختی پاکستان کۆدەبنەوە و بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەوڵی تەسنیم، دانیشتنەکە دەمەو عەسر بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا پلانەکە وایە کە لە یەک رۆژدا تەواو ببێت.