پێتوایە پاکستان دەتوانێ ئاشتیان بکاتەوە؟
دوو دوژمنە دێرێنەکە پێکەوە دادەنیشن؛ دونیا چاوەڕێی ئەنجامەکە دەکات
964+
شۆڕش قادری
قەرارە ئەمڕۆ دوو دوژمنە دێرێنەکە لە پاکستان کۆببنەوە و هەڕشەکانی ترەمپیش بۆ سەر دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامە.
هەردوو شاندەکەی ئەمریکا و ئێران لە ئیسلام ئابادن و قالیباف سەرۆکی شاندەکەی تارانیش دەڵێت،”متمانەمان بە ئەمریکییەکان نییە”.
“تاکە هۆکاری زیندوومانەوەتان دانوستاندنە”، ئەمەش دوا پەیامی ترەمپە بۆ ئێرانییەکان.
دونیا چاوی لەم دانیشتنەیە و چاوەڕێیە، ئاوێک بەم ئاگرەدا بکرێت، کە 47 ساڵە لەنێوان تاران و واشنتن هەڵگیرساوە.