دوێنێ شەو چی روویدا؟

کۆبوونەوەی ئەمریکا و ئێران و هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ

964+

شۆڕش قادری

درەنگانی شەوی رابردوو شاندی دانوستانکاری ئێران بە سەرۆکایەتی محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتەکە گەیشتنە ئیسلام ئاباد و ئەمڕۆ لەگەڵ شاندی ئەمریکا کۆدەبنەوە.

هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەر دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامە و دەڵێت، ئەگەر لەگەڵ تاران رێکنەکەوین، بەهێزترین چەکمان بەکاردەهێنین و تاکە هۆکاری ئەوەی ئەمڕۆ زیندوون ئەوەیە دانوستان بکەن.

ترەمپ راشیگەیاند، رێگە بە ئێران نادەن پڕۆسەی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز پەکبخات و باج بەسەر ئەو کەشتیانە بسەپێنێت کە بە گەرووەکەدا تێپەڕدەبن.

بەپێی راپۆرتی میدیاکانی ئیسرائیل ترەمپ فشاری خستووەتە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی تا رۆژی سێشەممە، لەگەڵ لوبنان لەسەر جێبەجێکردنی ئاگربەست رێکبکەون.

شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستانی دەڵێت، ئامانج لە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران گەیشتنە بە ئاگربەستێکی هەمیشەیی و قۆناغێکی چارەنووسسازە.

سەرەڕای هەوڵەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا بەردەوامە لە کۆکردنەوەی هێزی زیاتر بۆ ناوچەکە و کەشتی فڕۆکەهەڵگری جۆرج بووش و کەشتیگەلی یو ئێس ئێس بۆکسەر روویان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر دەڵێت، دوای وەستانی شەڕ و ئاگربەست، جوڵەی بازرگانی لە ناوچەکە فەرق دەکات.

هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردەی کوردستان بڕیاریاندا سبەی هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی و تایبەت لە هەرێم لەناو پۆل و کەمپەسەکان بکرێنەوە و دەوام دەستپێبکاتەوە.

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە و هەیبەت حەلبوسی سەرۆژی پەرلەمان بانگەوازێکی بۆ بەشداریکردنی هەموو ئەندامان لە دانیشتنەکە بڵاوکردووەتەوە.

شاندەکەی ئێران بۆ پاکستان کێی لەگەڵدایە؟

شاندەکەی ئێران بۆ پاکستان کێی لەگەڵدایە؟

ترەمپ: رێککەوتن نەکرێت شەڕ بەهێزتر لە جاران دەستپێدەکا...

ترەمپ: رێککەوتن نەکرێت شەڕ بەهێزتر لە جاران دەستپێدەکاتەوە