محەمەد و ئەسپەکەی چاوەڕێی سەیران بوون
“فەڕەیەک بە سێ هەزارە و فۆتۆ و سناپیش بە هەزار دینارە”
964+
ئەحمەد شەمزین
لە سەیرانی هاوڵاتیان لە دەوروبەری هەولێر، گەنجێک کاسبی بە ئەسپ دەکات و هەر کەسێک سواری ئەسپەکە بێت فەڕەیەکی پێ لێدەدات و پارەی لێ وەردەگرێت.
سەیران و گەشتی هاوڵاتیان مایەی خێر و بەرەکەتە بۆ کاسبکاران و هەریەکەی بە جۆرێک خەریکی پەیداکردنی بژێوییە.
محەمەد نامیق کاسبکارە و خاوەن ئەسپە و بە 964ی وت، هەر فەڕەیەک سواری ئەسپەکە بیت نرخەکەی دوو تا سێ هەزار دینارە، هەرکەسێکیش فۆتۆ و سناپ لەگەڵ ئەسپەکە بگرێت هەزار دیناری لێ وەردەگرێت.
محەمەد دەڵێت هەر کاتێک قەرەباڵغی و سەردانی هاوڵاتیان بۆ سەیرانگەکان هەبێت، ئەویش ئەسپەکە دەهێنێتە دەرەوە و کاسبی خۆی دەکات.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا