مەنهۆڵ و ئاوبەرەکانی دوو گەڕەک خاوێن دەکرێنەوە

شارەوانی بەکرەجۆ هەڵمەتێکی پاککردنەوەی دەستپێکرد

964+

ژێوار خدر

تیمەکانی شارەوانی بەکرەجۆ هەڵمەتێکیان بۆ پاککردنەوە و چاککردنی مەنهۆڵ و ئاوبەرەکانی سنوورەکە دەستپێکرد. ئەم هەنگاوە دوای بارانبارینەکەی چەند رۆژی رابردوو دێت بۆ ئەوەی رێگری لە کۆبوونەوەی ئاو و دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ بکرێت.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، هۆبەی خزمەتگوزاری لە شارەوانی بەکرەجۆ هەڵمەتەکەی لە هەردوو گەڕەکی “شەهیدان” و “کۆستەی چەم” ئەنجامداوە، لە هەڵمەتەکەدا مەنهۆڵەکان پاککراونەتەوە و چاکسازی لەو شوێنانەدا کراوە کە بەهۆی بارانەوە تووشی گرفت ببوون.

جگە لە چاککردنی مەنهۆڵەکان، تیمەکان پاشماوەی بارانبارینی چەند رۆژی رابردوویان لە شەقام و کۆڵانەکاندا کۆکردووەتەوە، شارەوانی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم کارانە لە چوارچێوەی چالاکییە بەردەوامەکانیاندایە بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییانی سنوورەکە و ئامادەکاری بۆ هەر شەپۆلێکی تری بارانبارین.

هەڵمەتێکی بەرفراوانی پاککردنەوە لە سنووری سلێمانی بەڕ...

هەڵمەتێکی بەرفراوانی پاککردنەوە لە سنووری سلێمانی بەڕێوەچوو