گەشتیاران تەوەلا بوون
سروشتە دڵڕفێنەکەی خەرەندی رواندز بەلاشەی ئاژەڵە تۆپیوەکان شێوێنراوە
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
لەم بەهارە جوانەدا سروشتە دڵڕفێنەکەی خەرەندی رواندز بەدیوی دۆڵی ئاکۆیان بەلاشەی ئاژەڵە تۆپیوەکان شێوێنراوە و خەریکە بۆگەن دەکات.
چەند رۆژێکە ژمارەیەک ئاژەڵی مردارەوەبوو لەناو خەرەندی رواندز فڕێدراون و بەشێکیان تێکەڵ بەئاوی رووبارەکە بوون، بۆنێکی ناخۆشیان لەناو ئەو ژینگە جوانەدا بڵاوکردووەتەوە و گەشتیارانی لەو دیمەنە ناوازانەی خەرەند تەوەلا کردووە.
سەبارەت بەو بابەتە 964 قسەی لەگەڵ هەژار ماهیر بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران کرد، ئەو وتی، کەس لەو بابەتە ئاگاداری نەکردوونەتەوە، هەر ئەمڕۆ دەچنە شوێنەکە و بەزووترین کات چارەسەرێکی بۆ دەدۆزنەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری