ئەمریکا و ئیسرائیل دەستیان بە لێدانی ژێرخانی وزەی ئێران کرد؛ پترۆکیمیایی ئەمیر کەبیر پێکرا

964+
وریا فەتاح

جێگری ئەمنیی پارێزگاری خووزستان بە میدیا ئێرانییەکانى رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا کۆمەڵگەی پترۆکیمیایی “ئەمیر کەبیر” لە ناوچەی ماهشەهر کەوتووەتە بەر هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا و ئیسرائیل.
ئەم هێرشە دوای ئەوە دێت کە تاران زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکە دەستپێکرد، واشنتنیش وەک وەڵامدانەوەیەکی خێرا یەکەمین ژێرخانی ستراتیژیی ئێرانی لە باشووری ئەو وڵاتە کردە ئامانج.
ماهشەهر یەکێکە لە گرنگترین ناوەندەکانی پیشەسازیی پترۆکیمیایی ئێران و پترۆکیمیایی ئەمیر کەبیر یەکێکە لە گەورەترین یەکە بەرهەمهێنەرەکانی ئەو ناوچەیە.

ئەو 80 بومه‌له‌رزه‌یەی مانگى رابردوو لە عێراق تۆماركر...

ئەو 80 بومه‌له‌رزه‌یەی مانگى رابردوو لە عێراق تۆماركراون 15 یان له‌ هه‌رێمی كوردستان بووه‌