دوو رۆژە سەدان کەس بەدوایدا دەگەڕێن
بۆ گژوگیا روویکردە شاخ و دیارنەما؛ هاوڵاتییەکی حاجیاوا
964+
فەرمان مەلاحەسەن – راپەڕین
هاوڵاتییەکی دانیشتووی قه‌زای حاجیاوا بە مەبەستی كردن و هێنانی گژوگیای به‌هاره، چووه‌تە شاخ و ماوەی دوو رۆژە بێ سەروشوێنە، بە سەدان هاوڵاتیش بەدوایدا دەگەڕێن و تا ئێستا هیچ سۆراغێكی نییه.
عومەر قادر برای هاوڵاتییەكه‌یه و به 964ـی وت، براکەی ناوی حوسێنە و لە دوێنی بەیانییەوە لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە.
وتیشی، “ئێمە لە دوێنێوە پەیوەندی پێوە دەکەین وەڵام ناداتەوە، تا کاتژمێر هه‌شتی بەیانی ئەمڕۆ تەلەفۆنی بۆ ڕۆیشتووە، دواتر ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی داخراوە.”
عومەر قادر ده‌ڵێت، “بە سەدان کەس لە خزم و دۆست و دراوسێ و خه‌ڵكی ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵ هێزە ئەمنییەکاندا لەو شاخانه‌دا بەدوایدا دەگەڕێین و نەماندۆزیوەتەوە.”
حسێن قادر كه ونبووه، دانیشتووی حاجیاوایە و لەدایکبووی ساڵی 1969ـیە و خێزاندارە و نۆ منداڵیشی هەیە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری