لۆگۆی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
راگه‌یاندراوێكیان بڵاوكرده‌وه
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هۆشداری به هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌دات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رامبه‌ر شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌یه‌ك و هاوسه‌ره‌كه‌ی له گوندی زه‌رگه‌زه‌وی له سنووری هه‌ولێر ده‌ڵێت، ئەم بۆردومانانە دەخەینە ئەستۆی کۆماری ئیسلامی ئێران و گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچوەکانی عێراق.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7.4.2026 راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و داوا له فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ده‌كات، پێویستە ئەرکە یاسایی و ئەمنی و دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێ بکات و سنوورێک بۆ ئەم هێرش و بۆردومانانە دابنێت.
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە*
شەوی ڕابردوو، ٦ی نیسانی ٢٠٢٦، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە کە لەلایەن گرووپە تیرۆرستیە لە یاسا دەرچوەکانەوە ئاراستە کرابوون، هێرش کرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین. هەر هەمان شەو، لە رێگەی سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لەئێرانەوە ئاراستەی سنووری هەولێر کرابوون ماڵی پێشمەرگەیەک بە ناوی (مو‌سا ئەنوەر) بە ئامانج گیرا، کە بەداخەوە خۆی و هاوسەرەکەی شەهید بوون.
ئەم دەستدرێژیانە، بەردەوامیی ئەو زنجیرە هێرشە تێکدەرانەیە کە دەکرێنە سەر بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە و ناوچە نیشتەجێبووەکانی هەرێمی کوردستان. وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان بۆ کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، دووپاتی دەکەینەوە کە خوێنی شەهیدانمان بەفیڕۆ ناچێت.
جارێکی تر بەرپرسیارێتیی ئەم بۆردومانانە دەخەینە ئەستۆی کۆماری ئیسلامی ئێران و گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچوەکانی عێراق.
لەسەر فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، پێویستە ئەرکە یاسایی و ئەمنی و دەستورییەکانی خۆی جێبەجێ بکات و سنوورێک بۆ ئەم هێرش و بۆردومانانە دابنێت.