لیژنە لە قامشلۆ دانیشتوون

بێ ناسنامەکان؛ تازە بەتازە دەبنە هاوڵاتیی لە سوریا

964+

گەڕناس مەعۆ – قامشلۆ

تازە بە تازە، لە قامشلۆ دەستکراوە بە تۆمارکردنی ناوی ئەو هاوڵاتییانەی ناسنامەیان نییە لە سوریا، ژنێکی تەمەن 55 ساڵ قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێ، نە خوێندم و نە توانیم گەشتێک بکەم.

ناسنامە گرفتە بۆ ئەو کەسانەی، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی چەند ساڵی رابردوو، نەبوون بە خاوەنی ناسنامە، یان ناسنامەیان تیاچووە.

شەمسەدین حوسام، سەرۆکی لیژنەی ناوتۆمارکردنە لە قامشلۆ بە پەیامنێری 964ی وت، ماوەی مانگێک بەردەوام دەبن لە تۆمارکردنی ناو و وێنە و زانیارییەکان لەبارەی ئەو کەسانەی ناسنامەیان نییە و پڕۆسەکە تەواوی شارەکانی پارێزگای حەسەکە دەگرێتەوە.

بەگوێرەی پێگەی فەڕمی حکومەتی سوریا، وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە دەست بە جێبەجێکردنی فەرمانی ژمارە 13ی پەیوەست بە “دابینکردنی مافی نەتەوەیی بۆ کورد” لە ئەمڕۆ دووشەممەوە، ئەوەش لە ناوچەکانی حەلەب، دێرەزوور، رەقە، دیمەشق و پێنج ناوچە لە پارێزگای حەسەکە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

هەرێمی جەزیرە لە رۆژئاوای کوردستان لێبوردنی گشتی بۆ زی...

هەرێمی جەزیرە لە رۆژئاوای کوردستان لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیان دەرکرد