13ساڵە ئەوە حاڵیانە
تەواونەکردنی زێرابێك دانیشتوانی سایە سیتی لە سلێمانی هەراسان کردووە
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
لە سلێمانی تەواونەکردنی زێرابێك بووەتە بەڵای پڕۆژەی سایە سیتی، ماوەی 13ساڵە هەراسانی کردوون و نرخی خانووەكانیشی دابەزاندووە.
هێمن عەزیز، دانیشتوویەكی سایە سیتی یە، بە 964ی وت، لەنێوان وەبەرهێنان و شارەوانی گیرۆدەبوونە و كەسیان خۆیان ناكەن بە خاوەنی ئەم پڕۆژەیە و ساڵانێكە ئەم زێرابە بووەتە ناڕەحەتی بۆیان و لەبەر بۆن و بەرامەكەی ژیانمان نەماوە، ئێستاش كۆمپانیایەك پارەی مقاولەكەی گرتووە و بۆیان تەواو ناكات.
محەمەد عومەریش، بۆ 964 دەڵێت،”جگە لە کێشەی ئەم زێرابە لەسەر گیرفانی خۆمان رێگای سیتییەكەمان قیركردووە، ئاومان نییە خزمەتگوزاریمان نییە پێویستە ئاوڕمان لێبدرێتەوە”.
دانیشتوانی ئەم ستییە باس لەوەدەکەن، كۆمپانیایەكی وەبەرهێنان لەبری پێدانی پڕۆژەیەكی نیشتەجێبون پێویستە ئەو زێرابە سندوقییە تەواو بكات، بەڵام بەڵێندەری پڕۆژەكە تاوەکو ئێستا 170 ملیۆن دیناری تێدا سەرفكردووە و كۆمپانیاكە پێی نەداوەتەوە، بۆیە پڕۆژەكەی راگرتووە تاوەكو پارەی بۆ سەرف نەكات دەستپێناكاتەوە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن