بێچوه سه‌گێك له‌ناو زێرابێك رزگاركرا و ئێستا وەرزی چاندنی زەیتونە
964+
ژووری هەواڵ
دوا ئاگادارى ده‌درێته وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باى خه‌بات کە دووکەڵەکەی رابگرێت
وەرزی چاندنی دار زەیتونە و به‌شێك له جوتیارانیش روویان له چاندنى زەیتونی کوران تینا كردووه
دواى سێ رۆژ بێچوه سه‌گێك له‌ناو زێرابێك رزگاركرا
دواى سێ رۆژ له گیرخواردنى له ناو زێرابێكی ناحیه‌ى ته‌قته‌قدا، تواندرا بێچووه سه‌گێك ب ه‌سه‌لامه‌تى رزگار بكرێت و به دایكى ئاشنا بكرێته‌وه.
هاوڵاتیانی گەڕەکی گۆرقەرەج له ناحیه‌ى ته‌قته‌قى سه‌ر به قه‌زاى كۆیه سه‌ره‌نجى سه‌گێك رایانده‌كێشێت كه له به‌رده‌م كونى مه‌نهۆڵێك وه‌ستاوه و و چاوه‌ڕێى هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ى بێچووه‌كه‌ى ده‌كات كه كه‌وتبووه ناو زێرابه‌كه‌وه.
له رۆژى 17.1.2024 ـه‌وه ئه‌و بێچووه سه‌گه كه‌تبووه ناو زێرابه‌كه، دواى هه‌وڵدانێكی زۆر له‌لایه‌ن ئاژه‌ڵدۆستانه‌وه، تواندرا رزگار بكرێت.
زانا به‌كر سه‌رۆكى تیمى مه‌له‌وانى و رزگاركردنى هاوڵاتیان له خنكان، به 964ـى وت، دواى ئه‌و سێ رۆژه نه‌تواندرابوو بێچووه سه‌گه‌كه رزگار بكرێت، به‌ڵام دوێنێ هه‌ینى به‌هاوكارى چه‌ند دڵسۆزێك توانیمان به‌سه‌لامه‌تى رزگارى بكه‌ین.
وتیشی “دوێنێ هه‌ینى 10 كاتژمێری به‌رده‌وام خه‌ریك بووین تا دۆزیمانه‌وه و رزگارمان كرد و بردمانه‌وه لاى دایكى”.
به قسه‌ى زانا به‌كر، ئه‌و سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌ى بێچووه‌كه پێیدا كه‌وتبووه ناو زێرابه‌كه زۆر بچووك بوو، ناچار بوون ئامێرى وه‌ك حه‌فاره به‌كاربهێنن بۆ گه‌وره‌كردنى مه‌نهۆڵه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن بچنه ناو زێرابه‌كه‌وه.
گله‌یی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى ته‌قته‌ق ده‌كات كه دوێنێ هه‌ینى داواى هاوكاریان لێكردوون، به‌ڵام پێیانوتوون ناتوانن هیچ بكه‌ن، چونكه ده‌وام نییه.