فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری F-15Eی ئەمریکی
میدیای ئه‌مریكا:
سوپای ئه‌مریكا تا ئێستا حه‌وت فڕۆكه‌ی له شه‌ڕی ئێران له‌ده‌ستداوه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
کەناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی ئه‌مڕۆ شەممە لە راپۆرتێک‌دا ڕایگەیاند کە هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە شەڕی لەگەڵ ئێران لانیكه‌م حەوت فڕۆکەی لەدەستداوە.
سه‌رچاوه‌كه رایگەیاندووە کە “هێزی ئاسمانی ئەمریکا لانیکەم حەوت فڕۆکەی لەدەستداوە لە شه‌ڕی لەگەڵ ئێران‌دا”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشتبەستن بە سێ بەرپرسی ئاگادار بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی سوپای پاسدارانی ئێران ناوچەیەکی گەمارۆداوە و پشکنیوە، کە پێدەچێت فڕۆکەوانێکی ئەمریکی تێدا بێت، ئەوەش دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری F-15Eی ئەمریکی لەناو خاکی ئێران‌دا.
ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، هێزەکانی سوپای پاسداران بە هاوکاری کارمەندانی سەربازی و دانیشتوانی ناوچەکە گەڕانەکەیان ئەنجامداوە و تا ئێستا هیچ هەواڵێک دەرنەکەوتووە کە هیچ کەسێک دۆزراوەتەوە.
ئەم ناوچەیە دەکەوێتە ناوچەی کۆهگیلویە و پارێزگای بۆیرئەحمەد لە باشووری رۆژئاوای ئێران.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، درۆنێكی MQ-1یان له ئاسمانی ئه‌سفه‌هان به‌رداوه‌ته‌وه.