فڕۆکەوانەکە سەلامەتە
لە نزیک گەرووی هورمز؛ دووەم فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکا لە یەک رۆژدا تێکشکا
964+
وریا فەتاح
دوو بەرپرسی ئەمریکی رایانگەیاند، رۆژی هەینی دووەم فڕۆکەی جەنگیی سەر بە هێزی ئاسمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداو تێکشکا، بەڵام فڕۆکەوانە تاقانەکەی ناو فڕۆکەکە بە سەلامەتی رزگارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو دوو بەرپرسە کە بە نیۆرک تایمزیان وتووە، فڕۆکە تێکشکاوەکە لە جۆری (A-10 Warthog) بووە و لە نزیک “گەرووی هورمز” کەوتووەتە خوارەوە.
ئەم رووداوە لە کاتێکدایە کە هاوکات لەگەڵ تێشکانی ئەم فڕۆکەیە، فڕۆکەیەکی دیکەی جەنگیی ئەمریکی لە جۆری (F-15E) لە ئاسمانی ئێران خراوەتە خوارەوە.
سەبارەت بە فڕۆکەی “ئێف-15″ـەکە، بەرپرسان ئاماژەیان بەوە کردووە کە یەکێک لە ئەندامانی تیمی فڕۆکەوانییەکە رزگارکراوە و لە ئێستاشدا تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن بەدوای فڕۆکەوانی دووەمدا دەگەڕێن.