ئێران هێڵی ئینتەرنێتی لە سەرانسەری وڵاتەكەی راگرتووە
رێكخراوی نێت بلۆكس
35 رۆژه ئێران بێ ئینته‌رنێته
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
رێکخراوی نێت بلۆکس کە چاودێری ئاسایشی تۆڕەکان و ئازادی ئینتەرنێت دەکات لە سەرانسەری جیهاندا، ئەمڕۆ هەینی 3.4.2026 رایگەیاند، پچڕانی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت لە ئێران پێی ناوەتە 35مین رۆژی لەسەریەک.
سه‌رچاوه‌كه لە راپۆرتێکەدا روونیکردووەتەوە، دوای 816 کاتژمێر لە سنووردارکردنی توند، پەیوەندیی ئینتەرنێت دابەزیوە بۆ تەنیا 1%ی ئاستی ئاسایی.
سه‌رچاوه‌كه جەختی لەوە کردەوە، گەلی ئێران بێبەش دەمێنێتەوە لە دەستڕاگەیشتن بە زانیارییە گرنگەکان و ناتوانن نیگەرانییەکانی خۆیان بۆ جیهان دەرببڕن، لە گۆشەگیرییەکی ته‌واودان و ئه‌م وه‌زعه‌ش لە هەفتەی پێنجەمی خۆی نزیک دەبێتەوە.
له 28.2.2026ـه‌وه شه‌ڕی ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌رامبه‌ر ئێران ده‌ستیپێكردووه و كاریگه‌ری ته‌واوی بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی ئێران و وڵاتانی ده‌وروبه‌ریشی دروست كردووه.