دوای پێنج هەفتە لە جەنگەکە

سێنتکۆم: زۆربەی توانا ئاسمانی و دەریاییەکانی ئێران لەناوبراون

964+

فەرهاد حەسەن

براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) ئه‌مڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، هێزە هاوبەشەکان دوای پێنج هەفتە لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان “پێشکەوتنی حاشاهەڵنەگر”یان بەدەستهێناوە، ئاماژەی بە له‌ناوبردنی بەرچاوی توانا ئاسمانی و دەریاییەکانی ئێران ده‌كات.

براد کوپەر له‌ لێدوانێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، “ئێمە چیتر نابینین هێزی دەریایی ئەوان بە ده‌ریادا بڕوات و فڕۆکەکانیان بفڕن و سیستەمی بەرگری ئاسمانی و موشەکیشیان تاڕادەیەکی زۆر لەناوچووە”.

ئەو لێدوانانە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا لە ئامانجە ستراتیژییەکانی خۆی لە شەڕی دژی تاران نزیک بووەتەوە و بەمزوانە کۆتایی پێدەهێنێت.

ترەمپ لە وتارێکدا کە نزیکەی 20 خولەکی خایاند، ئاماژەی بەوەشکرد، شەڕی دژ بە ئێران لە رووی سەربازی و ئابورییەوە ئه‌و وڵاته‌ی وێرانکردوە و تاوه‌كو گەیشتن بە هەموو ئامانجەکانیش بەردەوام دەبێت.

هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28.2.2026 دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستا بەردەوامی هەیە و سوپای پاسدارانی ئێرانیش بە هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکەدا و وڵاتانی کەنداو وەڵام دەداتەوە، بەگوێرەی وتەکانی ترەمپ، پێدەچێت شەڕەکە بۆ ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەی دیکە بەردەوامی هەبێت.

پنتاگۆن خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنی زەمینی چەند هەفتەیی لە ئێرا...

پنتاگۆن خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنی زەمینی چەند هەفتەیی لە ئێران ئامادە دەکات