دیمەنێکی ناو سەنتەری قەزای کۆیە - وێنە: شارهوانى كۆیه
ئاگاداری خەڵک دەکەنەوە
لە کاتژمێر 2:00ـی ئەمڕۆوە کارەبای کۆیە دەبێتە 24 کاتژمێری
964+
ئەحمەد مستەفا
لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە کارەبای 24 کاتژمێری لە سنووری کۆیە بەەردەخرێ، دابەشکردنی کارەبای کۆیە لە رێگەی بڵاوکراوەیەکەوە دەیەوێ خەڵکی لەسەر ئەو گۆڕانکارییە ئاگادار بکات.
هەر کۆیە نییە، گۆڕانکارییەکە لە پێدانی کارەبای بەردەوام سنووری تەقتەقیش دەگرێتەوە.
لە روونکردنەوەیەکدا دابەشکردنی کارەبا کۆیە دەڵێن، لە ئەمڕۆوە 2.4.2026، و لە کاتژمێر 2:00ـی پاش نیوەڕۆوە لە سنوری قەزای کۆیە پڕۆژەی ڕووناکی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دابەشکردنی کارەبا کۆیە دەڵێ، ئەو روونکردنەوەیان بە پێویستزانی بۆ هاوڵاتییانی سنوری قەزای کۆیە.