"کیلۆی بە 3000 دینار"
چوالەی کوردستان کەوتە بازاڕەوە و ئیدی بە گران مەیکڕە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
چوالەی کوردستان کەوتە بازاڕەوە، بۆیە ئیدی بە گران مەیکڕە و کیلۆی سێ هەزار دینار زیاتری پێ مەدە.
فەلاح سەلاح کاسبکار لەناو عەلوەی سلێمانی قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “هەفتەیەک پێش ئێستا کیلۆیەک چوالە بە 10 هەزار دینار بوو، ئێستا بە سێ هەزارە و لەوانەیە سبەی دووسبەی ببێت بە دوو هەزار دینار و کەمتریش”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم چوالەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاوردە کراوە و هێشتا چوالەی باشوور پێنەگەیشتووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری