لە بانیاسەوە دەخرێتە ناو کەشتییەکان
عێراق لە رێگەی سوریاوە هەناردەکردنی نەوتی دەستپێکرد
964+
فەرهاد حەسەن
بە مەبەستی رەوانەکردنی نهوتی عێراق بۆ بازاڕە نێودەوڵەتییەکان لە رێگەی سووریاوە، دەیان تانکەری نەوت لە عێراقەوە بەرێکەوتن و چوونە ناو خاکی سوریاوە.
سەفوان شێخ ئەحمەد، بەڕێوەبەری پەیوەندیە دامەزراوەییەکانی کۆمپانیای نەوتی سووریا بڵاویکردووەتەوە، یەکەم کاروانی عێراق بریتی بوو لە 299 تانکەر، کە لە رێگەی دەروازەی سنووری تەنەفەوە هاتووەتە ناو خاکی وڵاتەکەی و بەرەو تێرمیناڵی نەوتی بانیاس بەڕێوەیە.
ئاماژەی بەوە کردووە، تانکەرهكان نهوتهكهیان گواستهوه بۆ تێرمیناڵی نەوتی بانیاس لە کەناراوەکانی سوریا و لهوێ دەخرێنە کەشتییەكانهوه بهمهبهستی گواستنهوهی نهوتهكه لە رێگەی دەریاوە.