ئێران تواناى نەماوە

ناتەنیاهۆ: روخساری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان گۆڕیوە

964+

وریا فەتاح

بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ماوەی مانگێکە ئیسرائیل و ئەمریکا بە شێوەیەکی بەردەوام خەریکی “لەتوپەتکردنی” رژێمی ئێرانن.

ناتەنیاهۆ جەختی کردەوە کە ئەو رژێمەی ساڵانێکە دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل دەڵێتەوە، ئێستا لە هەموو کاتێک لاوازترە و ئیسرائیلیش لە هەموو کاتێک بەهێزترە، بۆیە “درەنگ یان زوو ئەو رژێمە دەکەوێت”.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد کە پێش دەستپێکردنی جەنگ، وڵاتەکەی بە تەنیا رووبەڕووی هەڕەشەکانی ئێران دەبووەوە، بەڵام لە ئێستادا شانبەشانی ئەمریکا شەڕ دەکەن.

ئاشکراشی کرد کە تا ئێستا 10 گورزی وێرانکەریان لە ناو جەرگەی ئێران داوە و تێیدا بریکارەکانی تاران، بەرنامەی مووشەکی بالیستی و پرۆژە ئەتۆمییەکانیان کردووەتە ئامانج.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، ناتەنیاهۆ باسی لە گۆڕانی هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکە کرد و وتی، “رووخساری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان گۆڕیوە و زەمینەی هاوپەیمانیی نوێمان رەخساندووە”، هەروەها بەڵێنی دا کە بەمزووانە وردەکاریی ئەو هاوپەیمانییە نوێیانەی دروستیان کردووە بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات.

سەبارەت بە توانای سەربازیی ئێران، ناتەنیاهۆ وتی، گەرچی ئێران هێشتا توانای هەڵدانی مووشەکی ماوە، بەڵام چیتر ئەمانە هەڕەشە نین بۆ سەر ئیسرائیل.

جەختی کردەوە کە سیاسەتی ئەمنیی وڵاتەکەی گۆڕاوە و ئێستا لەبری مانەوە لە دۆخی بەرگری، ستراتیژی “هێرشبەریی بەردەوام” پەیڕەو دەکەن.

نەتەنیاهۆ داوا لە سوپای پاسداران و حزبوڵا دەکات چەک دا...

نەتەنیاهۆ داوا لە سوپای پاسداران و حزبوڵا دەکات چەک دابنێن