لە گوندێکى شارباژێڕ داربڕێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە دەستگیرکرا
964+
فەرهاد حەسەن
لە دوو چالاکی جیاوازدا لە سنووری شارباژێڕ کەسێکی داربڕ بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە دەستگیر کراو لە سنووری هەڵەبجەش چەندین تۆڕی ماسی دەستی بەسەردا گیراوە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیروان توانیان دەستبگرن بەسەر 15 تۆڕی ماسی گرتن و 27 ماسیی زیندوو ، دەڵێت “دواتر ماسییەکان خرانەوە ئاوەکەوە”.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیش دەڵێت، مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى شارباژێڕ چوونە گوندی (ئاڵەك) سەر بە قە زای چوارتا لە ئەنجامدا توانیان هاوڵاتیەک بەهۆکارى داربڕین دەستگیربکەن و دەست بەسەر ژمارەیەک دارى بڕاو و ئۆتۆمبێلێکدا، گیرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە بە فەرمانی دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ داستگیرکراوەکە رێكخراوە و رێکاری یاسایى لەبەرامبەردا دەگیرێتە بەر.