نەخۆشخانەى گشتیى هەڵەبجە. وێنە: 964
10 چاودێر دامەزراون
ژینگەی هەڵەبجە چاودێر بۆ نەخۆشخانەکانی شار دادەنێت
964+
ژووری هەواڵ
فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە چاودێری بۆ بەشێک لە نەخۆشخانە و تاقیگەکانی شارەکە داناوە و دەیەوێت رێگریبکات لە فڕێدان و بڵاوبوونەوەی ئەو پاشماوانەی کە دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12.3.2025، محەمەد سەید حەکیم، لێپرسراوی هۆبەی یاسا لە فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەی 10 چاودێر بۆ کەرتی تەندروستیی شارەکە دانراون و ئامانج لەم دامەزراندنە چاودێریی ورد و پارێزگارییە لە دۆخی ژینگە.
ئەمڕۆ کەسێکی دیکە وەک چاودێری ژینگە بۆ کۆمەڵگەی پزیشکی هاوکاری ، تاقیگەی شیفا لە تەلاری پزیشکی مۆدێرن بەشێوەی گرێبەست دامەزرا.
بە وتەی لێپرسراوی هۆبەی یاسا لە فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە، موچەی ئەو چاودێرانە تاوەکو 700 هەزار دینار دەڕوات.