تا قیستەکانیان نەدەن ناتوانن بچنە هۆڵی تاقیکردنەوە

داشکاندنی 20٪ـی خوێندن شمولی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان ناکات

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

داشکاندنی 20٪ـی خوێندن شمولی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان ناکات و تا قیستەکانیان نەدەن، ناتوانن بە سیستمی ئۆنلاین بەردەوام بن لە خوێندن.

ئەو خوێندكارانە باس لەوە دەكەن کە لەلایەن كارگێری زانكۆ و پەیمانگاكانەوە ناچار كراون، ئەگەر قیستی خوێندن نەدەن، ئەوا ناچنە ناو تاقیكردنەوەكان و داخیلی سیستەمی ئۆنلاین نابن بەبێ ئەوەی رەچاوی بارودۆخی ئێستای کوردستان و خوێندکاران بكەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 31.3.2026  پەیامنێری 964 داواكاری ئەو خوێندكارانەی گەیاندە وەزارەتی خوێندنی باڵا، عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەت بە 964ـی وت، “تا ئێستا هیچ بریارێك نییە بۆ داشكاندن بۆ زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكان و هەر بڕیاریك هەبێت راستەوخۆ بڵاوی دەكەینەوە و دەبێت زانكۆكان پابەند بن پێوەی”.

رۆژی پێنجشەممە 26.3.2026 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم بڕیاریدا بە داشکاندنی کرێی خوێندن بە ڕێژەی (20٪) سەرەڕای داشکاندنی پێشوو کە بریتییە لە رێژەی (45٪) بەمەرجێک قوتابی / خوێندکار تاوەکو 3.5.2026 تەواوی قیستەکانی بدات.

بڕیارەکە سەرجەم ئاستەکانی خوێندنی بەرایی (پارالێل و ئێواران) و خوێندنى باڵا (دیبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) زانکۆ حکومییەکان دەگرێتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

خوێندنی باڵا دووەم بڕیاری داشکاندنی کرێی خوێندنی دەرک...

خوێندنی باڵا دووەم بڕیاری داشکاندنی کرێی خوێندنی دەرکرد