بۆ ئەوەی بەنرخی حکومی غاز وەربگرن
هاوڵاتیانی سنووری ماددەی 140 کە دانیشتووی هەولێرن کارتی غازیان پێدەدرێت
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
هاوڵاتیانی سنووری ماددەی 140 کە دانیشتووی هەولێرن، کارتی وەرگرتنی غازیان پێدەدرێت، بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لەو غازەی رۆژانە بەسەر ماڵاندا دابەش دەکرێت.
سالار محەمەد سەرپەرشتیاری لیژنەی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر بە 964ـی وت، “رۆژانە سێ بۆ چوار هەزار کەس سەردانیان دەکات و تا ئێستاش نۆ هەزار کەس پێداویستییەکانیان بردووە و فۆڕمیان پڕکردووەتەوە”.
“داوا لە موختارەکان دەکەین تەنیا پشتگیری ئەوانە بکەن کە دانیشتووی هەولێرن و فۆڕمی خۆراکەکەیان لە سنووری ماددەی 140ـە”، سالار محەمەد وای وت.
هەر هاوڵاتییەک ئەو کارتەی هەبێت، دەتوانێ مانگانە دوو بوتڵ غاز بە نرخی حکومی و بە 8500 دینار لە بریکارەکانی غاز وەربگرێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری