کارۆلین لیڤیت
ئهوهی به ئاشكرا دهوترێت جیایه لهوهی له كۆبوونهوه تایبهتهكان دهوترێت
کۆشکی سپی: ئێران لەسەر هەندێک لە خاڵەکانی ئەمریکا رازیی بووە
+964
ئهرسهلان عهبدوڵا
کۆشکی سپی رایگەیاند ئێران لە دانوستانە تایبەتەکاندا بە بەشێک لە خاڵەکانی ئەمریکا رازیی بووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ترەمپ دەیەوێت پێش وادەی 6ی نیسان لەگەڵ ئێران بگەنە رێککەوتن.
کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئهمڕۆ دووشهممه 30.3.2026 وتی، “گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران بەردەوامن و بەرەوپێشچوونێکی باش دەڕوات.
ئاشكراشی كرد، “ئەوەی بە ئاشکرا دەوترێت جیاوازە لەوەی لە کۆبوونەوە تایبەتەکاندا دەگوترێت”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “هەر هێرشێک کە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە ئهنجام دهدرێت، توانای هێرشبردن و بەرگریی ئێران زیاتر كهمكردووهتهوه”،
جەختیشی لەوە کردەوە کە “هێشتا دەرفەتێکی راستەقینە ماوە بۆ ئەوەی ئێران بگاتە رێککەوتنێکی باش و بۆ هەمیشە دەستبەرداری ئامانجە ئەتۆمییەکانی بێت”.
کارۆلین لیڤیت ئەوهشی روونکردەوە، “ئەگەر ئێرانییەکان دەرفەتی گەیشتن بە رێککەوتن رەتبکەنەوە، ئەوا سوپای وڵات ئامادەیە هەموو بژارە بەردەستەکان بۆ سەرۆک ترهمپ دابین بکات”.
“ئەگەر ئێرانییەکان پابەند نەبن بە قسەکانیانەوە، ئەوا لێکەوتە سەربازییەکانی ئێران رووبەڕووی دەبێتەوە قورس دەبێت”، وتهبێژی كۆشكی سپیی ئهمریكا وای وت.
وتیشی: ئێران لە دانوستانە تایبەتەکاندا بە بەشێک لە خاڵەکانی ئەمریکا رازی بووە، ترەمپ دەیەوێت پێش وادەی 6ی نیسان لەگەڵ ئێران بگەنە رێککەوتن”.