قایمقامیەتی رانیە بۆ نانەواخانەکان:

“نان بە گران بفرۆشن سزا دەدرێن”

964+

شۆڕش قادری

قایمقامیەتی رانیە هۆشداری دەداتە نانەواخانە و سەموونخانەکان و دەڵێت، نان بە گران بفرۆشن سزا دەدرێن.

قایمقامیەتی رانیە لە ئاگادارییەکدا بۆ نانەواخانە و سەموونخانە و کولێرەخانەکان، نرخی نان و سەموونی دیاریکردووە و نووسیویەتی، ئەگەر لەو رێژەیەی بۆیان دیاری کراوە، نرخ بەرز بکەنەوە یان کێشی گونکەکان کەم بکەنەوە، سزا دەدرێن.

نرخەکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە؛

نانەواخانەکان پێویستە:

-ئەگەر هەشت نان بە هەزار دینار بفرۆشرێت

کێشی هەر ئەنگوتکێک دەبێت لە 90 بۆ 95 گرام بێت.

– ئەگەر شەش نان بە هەزار دینار بفرۆشرێت

کێشی هەر ئەنگوتکێک دەبێت لە 130 بۆ 135 گرام بێت.

سەموونخانەکان پێویستە:

-ئەگەر هەشت سەموون بە هەزار دینار بفرۆشرێت

کێشی هەر ئەنگوتکێک دەبێت 100 گرام بێت

-ئەگەر 10 سەموون بە هەزار دینار بفرۆشرێت

کێشی هەر ئەنگوتکێک دەبێت 90 بۆ 95 گرام بێت

کولێرەخانەکان پێویستە:

شەش کولێرەی سادە بە هەزار دینار بفرۆشرێت

کێشی هەر ئەنگوتکێک دەبێت 135 بۆ 140 گرام بێت.

-کولێرە بەقیمە یەک دانە بە گۆشتی خۆماڵی 1250 دینار

-کولێرە بەکونجی چوار دانە بە 1000 دینار

-کولێرە زەحفەران چوار دانە بە 1000 دینار

لە رانیە هەشت نان کرا بە 1000 دینار

لە رانیە هەشت نان کرا بە 1000 دینار