دهۆک
کچێکی تەمەن سێ ساڵ لە باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا
964+
سیداد حەبیب – دهۆک
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 28.3.2026 لە رووداوێکدا لە یەکێک لە کۆمەڵگە نیشتەجێبووەکانی شاری دهۆک، منداڵێکی کچ کە تەمەنی تەنیا سێ ساڵ بوو، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە نهۆمی حەوتەمی باڵەخانەیەک گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە نزیکەی کاتژمێر 5:00ـی ئێوارە بووە، منداڵەکە ناوی (م، م)ـەو لە یەکێک لە شوقەکانی نیشتەجێبوون لە دهۆک، لە نهۆمی حەوتەمەوە کەوتووەتە خوارەوە
سەرچاوەیەکی تایبەت لە پزیشکی دادی دهۆک بە 964ـی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ کچێکی تەمەن سێ ساڵ لە یەکێک لە شوقەکانی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی بەڕۆشکێ لە دهۆک کەوتە خوارەوە.
دەشڵێت، پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا و دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی