هێرشى درۆنى کرایەسەر

قوباد تاڵەبانى: بەئامانجگرتنى ماڵى نێچیرڤان بارزانى بە توندى ئیدانە دەکەین

964+

وریا فەتاح

جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم لە پەیامێکدا، ئیدانەى بە ئامانجگرتنى ماڵى سەرۆکى هەرێم دەکات و دەڵێت: بیری حکومەتی فیدراڵی دەخەینەوە گروپە چەکدارە لە یاسادەرچووەکان بوونەتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆسەر سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق.

قوباد تاڵەبانى لە پەیامەکەیدا دەڵێت:”بە ئامانجگرتنی ماڵی بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و زۆر بە توندی ئیدانەی دەکەین. بیری حکومەتی فیدراڵی دەخەینەوە گروپە چەکدارە لە یاسادەرچووەکان بوونەتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆسەر سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق”.

لە پەیامەکەدا هاتووە، ئەگەر دەستبەجێ ئاژاوەگێڕەکان رانەگیرێن و رووبەڕووی سزا نەکرێنەوە، دڵنیام سبەی دەبنە هەڕەشەیەکی مەترسیدارتر بۆ سەر سەروماڵی بەرپرس و دامودەزگا فەرمییەکانی بەشەکانی تری عێراق”.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەم دوانیوەڕۆیە، سەرۆک وەزیرانى عێراق و سەرۆکى هەرێم، لەبارەى هێرشى درۆنى بۆسەر ماڵى نێچیرڤان بارزانى لەدهۆک، قسەیان کرد و سودانى جەختیکردەوە کە لیژنەیەکى هاوبەش پێکدەهێنن و گروپە لە یاسا دەرچووەکان دەدۆزنەوە.

سوودانی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێم دەکات

سوودانی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێم دەکات