شهوی رابردوو چی روویدا؟
عێراق و ئهمریكا رێككهوتن و دهنگوباسی نوێی رێبهری ئێرانیش نییه
964+
ژووری ههواڵ
ئهگهر دوێنێ شهو بههۆی میوان و بارانبارینی زۆرهوه ئاگات له ههواڵهكان نهبووه، لێره به خێرایی و به كورتی، گرنگترین سهردێڕی ههواڵهكانمان بۆ ئامادهكردوون.
📌 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وتی، هیچ دەنگوباسێک لەبارەی رابەری نوێی ئێرانەوە نییە، یان گیانی لەدەستداوە یان لە دۆخێکی زۆر خراپدایە.
📌 وتەبێژی چەکدارە حوسییەکانی یەمەن رایگەیاند، دەستمان لەسەر پەلەپیتکەی تفەنگەکانمانە، ئەگەر ئەم دوژمنکارییانە بەرامبەر ئێران رانەوەستێت، ئێمەش دێینە ناو شەڕەکە.
📌 باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق رێککەوتنێکی نوێی نێوان عێراق و ئەمریکای راگەیاند و دەڵێت، ئامانج لێی پاراستن و دوورخستنەوەی عێراقە لە ململانێ و شەڕەکانی ئێستای ناوچەکە.
📌 هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرای کرد، دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەستیپێکردووە.
📌 نوێنهری ئێران له نهتهوه یهكگرتووهكان له چاوپێكهوتنێكی تهلهڤزیۆنیدا رایگەیاند، رێبهری ئێران موجتهبا خامنهیی تهندروستی باشه و كاروباریی وڵات بهڕێوهدهبات، دهرنهكهوتنیشی پهیوهندی به بارودۆخی ئهمنییهوه ههیه.د
📌 بەگوێرەی راپۆرتێكی ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریكی، پەیوەندی نێوان بەرپرسانی ئێران و نێوەنگیرەکان بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا زۆر زەحمەت بووە، چونکە بەرپرسانی ئێران ناتوانن ئامێرەکانی ئاسایی پەیوەندیکردن بەکاربهێنن، لە ترسی ئەوەی شوێنەکانیان ئاشکرا بکرێ و بکرێنە ئامانج و بکوژرێن.
📌 روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە دەڵێت چەند گەنجێک لە سوریا چونەتە سەر کافتریا و دوکانەکانی ناوچەی سهقلیەی کریستیاننشین و جامی کافتریا و دوکان و بازاڕەکانیان شکاندووە، به تایبهتی دوكانهكانی فرۆشتنی مهشروب، هێزە ئەمنییەکانیش چاویان لێ بووە و هیچیان نەوتووە.
📌 میدیا جیهانییەکان: دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە بینایەک لە ناوەندی شاری تۆرینتۆ لە کەنەدا بیسترا.
📌 وەزارەتى خوێندنى باڵای كوردستان رایگەیاند، سبەی یەکشەممە دەوام لەناو هۆڵەکانى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەستپێدەکاتەوە و زانکۆکان راسپێردراون گرنگى زیاتر بە وانە پراکتیکییەکان بدەن.
📌 هەر لەدوای راگەیاندنی دەستپێکردنەوەی دەوام، وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند، کە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هاوڵاتیان و خانەوادەی خوێندکاران و قوتابیان و ئەو دۆخەی کە ناوچەکە دووچاری هاتووە، بڕیار درا بە داشکاندنی کرێی خوێندن بە رێژەی 20% سەرەڕای داشکاندنی پێشوو کە بریتییە لە رێژەی 45%
📌 وەزارەتی پەروەردەی كوردستان لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە بەڵام هەر بەخێوکارێکی قوتابی ئەگەر نەیەوێت منداڵەکەی لە پۆلی قوتابخانەدا ئامادە بێت، غیاباتی لەسەر تۆمار ناکرێت و دەتوانێت سوود لە پلاتفۆرمەکانی خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرێت
📌 دوێنێ شەو دوو دەنگی بەرز و بەهێز لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بیستران.
📌 دوای دوو رۆژ تەرمی ئەو گەنجەی لە گوندی تەرجلی سەر بە ناحیەی لەیلانی كهركوك بهخۆی و ماتۆڕە سێ تایەکەیەوە ئاو بردی، بەربەیانی ئەمڕۆ دۆزرایەوە.