قه‌زای شاره‌زوور
رێگه‌ی گوندی مالوان بۆ دووەمجار ئاو بردی
964+
بڕوا مه‌جید
رێگای گوندی مالوان له ده‌شتی شاره‌زوور بۆ جاری دووه‌م ئاو بردی و رێگه‌ی هاوڵاتیان و جوتیاران و ئاژه‌ڵداران گیراوه.
964 ڤیدیۆ تۆمار كردووه كه چۆن ئاوی باران رێگه‌كه‌ی گرتووه، كه جگە لە هاوڵاتییانی گوندەکانی ئاوایی رەشی رەمەزان و ئاوایی ئیبراهیم کەریم، چەند لە هاوڵاتییەکیش لەوبەری پردەکەوە رێگایان لێگیراوە و ناتوانن بپه‌ڕنه‌وه.
ئومێد حاجی سابیر، هاوڵاتییه‌كی ناوچه‌كه‌یه و به 964ی راگه‌یاند، كه له ماوه‌ی رابردوو هه‌ر ماڵه‌ی 25 هه‌زار دیناری لێ وه‌رگیراوه بۆ چاككردنی رێگه و پرده‌كه‌ی، به‌ڵام دووباره ئاوی بردی و سوودی نه‌بوو.
وتیشی، ئێستا هیچ چاره‌یه‌كمان نییه و ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌ین ئاوه‌كه كه‌م بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه بكرێته‌وه و هاتوچۆ بكه‌ین.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا