لە سنووری کەرکوک
بەهۆی با و بارانەوە دوو خانوو روخاون و پێنج کەسیش بریندارن
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
بەهۆی باو و بارانێکی بەهێز، سەقف و دیواری چەند خانووێک لە سنووری شاری کەرکوک داڕماون ، بەهۆیەوە چەند هاوڵاتیەکیش بریندارن.
ئەمڕۆ پێنج شەممە26.3.2026 لە سەنتەری شاری کەرکوک و ناحیەی ریاز ئەم رووداوانە روویانداوە.
محەمەد ساڵح، دانیشتوی گوندی ئەلبو سەیف لە ناحیەی ریاز بە964ـی وت، چەند گەنجێک لە دیوەخانێکی گوندەکەیان دانیشتبوون بۆ کات بەسەربردن، بەڵام بەهۆی باو بارانەوە سەقفەکەی داڕماوە و پێنج گەنجەکە بریندار بوون.
وتیشی “برینەکانیان لە سەر و قاچ و دەستیانە رەوانەی نەخۆشخانەی ناحیەکە کراون بۆ چارەسەرکردنیان”.
سەردار ئەحمەدیش، دانیشتووی گەڕەکی شاتڕلو بە 964ـی وت، خانویەکی کۆن لەناو کۆڵانەکەیان کە ماوەی چەند مانگێکە بەهۆی کۆنی چۆڵکراوە، بەشێکی زۆری بەهۆی با وبارانەوە داروخا، بەڵام دەڵێت “خۆشبەختانە هیچ کەسێک زیانی پێنەگەیشتووە”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن