"پڕیان دەکەینەوە"

شارەوانی سلێمانی: بارانبارین چاڵوچۆڵی شەقامەکانی زیادکردووە

964+

شۆڕش قادری

شارەوانی سلێمانی دەڵێت، بارانبارین چاڵوچۆڵی شەقامەکانی زیادکردووە، کەشوهەوا ئاسایی بووەوە و بارودۆخ گونجا بوو، پڕیان دەکەنەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “لە سەرەتای دەستپێکی وەرزی پاییز، لیژنەکانمان بە بەردەوامی دەستیانکردووە بە کاری چاککردنی چاڵوچۆڵی شەقامەکانی شار و لەم ماوەیەشدا ئەو شەپۆلە بارانەی رووی لە هەرێم کردووە، بووەتەهۆی دروستبوون چاڵ و زیادبوونیان”.

بەپێی گونجاوی کەشوهەوا چاڵوچۆڵی شەقامەکان چاککراونەتەوە، لەڕێی ئەو داواکارییانەی بۆ پەیجی فەرمی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دەنێردرێن، پلان و بەرنامەی ئەمساڵ دانراون و هەرکات رەوشی کەشوهەوا گونجاو بوو، تیمەکانی شارەوانی دەستدەکەن بە چاککردن و پڕکردنەوەی چاڵ و چۆڵییەکان.

شارەوانیی سلێمانی شەقامی عەربەت بۆ سلێمانی چاك دەكات

شارەوانیی سلێمانی شەقامی عەربەت بۆ سلێمانی چاك دەكات

شارەوانی سلێمانی ئامادەباشی بۆ شەپۆلێکی چڕی بارانباری...

شارەوانی سلێمانی ئامادەباشی بۆ شەپۆلێکی چڕی بارانبارین رادەگەیەنێت