قوتابخانەکان ئەمڕۆش لە پشوودابوون

بەهۆی خراپی کەشوهەوا؛ سودانی سبەی پێنجشەممەی کردە پشووی فەرمی

964+

وریا فەتاح

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، بڕیاریدا سبەی پێنجشەممە، رێکەوتی 26ی ئازاری 2026، لە تەواوی دامودەزگا حکومییەکانی عێراقدا بکرێتە پشووی فەرمی.

بەپێی راگەیەندراوێکی کەمێک پێش ئێستای ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران، ئەم بڕیارە بەهۆی “خراپی بارودۆخی کەشوهەواوە” دراوە کە پێشبینی دەکرێت ناوچە جیاجیاکانی وڵات بگرێتەوە.

لە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پشووەکە هەموو دامەزراوە فەرمییەکان دەگرێتەوە، تەنیا ئەو فەرمانگە و دامەزراوە خزمەتگوزارییانە نەبێت کە پێویستە لە ئەرکەکانیاندا بەردەوام بن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی کتوپڕ.

پشووەکە هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە، هەر دوێنێش وەزارەتى پەروەردەى عێراق جگە لە سبەینێ، ئەمڕۆشى کردبوو بە پشوو لەسەرجەم قوتابخانەکان.

بەهۆی بارانەوە؛ پارێزگارى کەرکوک دوو رۆژ پشووى راگەیا...

بەهۆی بارانەوە؛ پارێزگارى کەرکوک دوو رۆژ پشووى راگەیاند