ئاڵای ئێران و ئەمریکا _ گرافیک:964
ئه‌مریكا هێزی زیاتر بڵاوده‌كاته‌وه
هه‌وڵ ده‌درێت له 48 كاتژمێری داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مریكا ده‌ستپێبكات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی ئاشكرای كرد، سێ وڵات هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مریكا له 48 كاتژمێری داهاتوو ده‌ستپێبكات، له‌ولاشه‌وه ئه‌مریكا هێزی زیاتر ده‌هێنێته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكرده‌وه، هه‌رسێ وڵاتی توركیا، میسر و پاكستان هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له 48 كاتژمێری داهاتوو بێته ئه‌نجامدان و دانوستان ده‌ستپێبكات.
هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه سبه‌ی پێنجشه‌ممه گفتوگۆ ده‌ستپێبكات و هه‌نگاوه‌كانی ئاگربه‌ست و ئاشتی به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ئێران داوای گه‌ره‌نتی ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌كات و ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه مووشه‌كییه‌كه‌شی نابێت، هه‌روه‌ها داوای میكانیزمێكی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گه‌رووی هورمز ده‌كات، كه ئێرانیش بتوانێت رسومات له كه‌شتییه بازرگانییه‌كان وه‌ربگرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست ده‌ڵێت، ئه‌مریكا به سێ كه‌شتیی جه‌نگی چوار هه‌زار و 500 سه‌ربازی فیرقه‌ی 82ی په‌ڕه‌شووتی به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ره‌وانه كردووه و خه‌ریكه ده‌گه‌ن، ئه‌مه‌ش گومانی زۆری بۆ ئێران له ئه‌نجامدانی دانوستان دروست كردووه.
26 رۆژه شه‌ڕ له نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئێران ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه.
ئێران و ئەمریکا
"گه‌شته‌كانتان دوابخه‌ن"
ئه‌و عومرەکارانه‌ی له سعودیه گیریان خواردبوو گه‌ڕانه‌وه کوردستان
به‌رپرسێكی ئیسرائیلی
"هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران نزیكه"
گەڕی سێیەمی دانوستانەكانی ئەتۆمی
رەنگە دوادەرفەت بێت: پێنجشەممە ئێران و ئەمریكا كۆدەبنەوە
ئه‌مڕۆ راپۆرتێكی گرنگ بڵاوده‌بێته‌وه