دیمهنێكی بهنداوى خنس دواى سهرڕێژبوونى - وێنه: ئەرشیف
باراناوی بۆ هاتووە
ئاوی خنس زیادی کردووە و لێی دوور بکەونەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
بەهۆی بارینی رێژەیەکی زۆری باران لە سنووری قەزای شێخان، ئاستی ئاوی بەنداوی “خنس” بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و مەترسی لافاو لە ناوچەکەدا دروست بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 23.3.2026، فەرهاد محەمەد تاهیر، بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دهۆک، هۆشدارییەکی بەپەلە دەداتە ئەو هاوڵاتی و گوندنشینانەی ماڵەکانیان دەکەوێتە خوارووی بەنداوەکە و داوایان لێدەکات بۆ پاراستنی گیانیان، بە زووترین کات لە دەوروبەری رووبارەکە دوور بکەونەوە.
دەشڵێت، بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەکە مەترسیدارە و پێویستە هەمووان پابەندی رێنماییەکان بن و بە هیچ شێوەیەک لە رووبارەکە نزیک نەبنەوە.
سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، بەنداوی دهۆک دوو ملیۆن و 500 مەترسێجا داهاتی هەبووە و یەک مەتر بەرزبووەتەوە.
هەروەک وتی، جەخت لە راگەیەنراوی پێشووترمان دەکەینەوە کە بەهۆی زیادبوونی ئاوەوە لە سیروان و کەناراوەکانی خواروی بەنداوەکان دوربکەونەوە و خۆیان بپارێزن، هەروەک پلانی کۆگاکردن و بەردانەوەی ئاو زانستیانە و سەرکەوتووانە بەڕێوەدەچێت.