بازاڕی کانزاکان شێواوە

پێچەوانەی نەوت جەنگی ئێستا زێڕی دابەزاند

964+

فەرهاد حەسەن

پێچەوانەی ئەو گۆڕانکارییانەی کە بەهۆی بەڕێوەچوونی جەنگی ئێستا بەسەر نرخی نەوتدا هاتووە و رۆژ لەدوای رۆژ بەرزی دەکاتەوە، بەڵام لە ئێستادا نرخی زێڕی دابەزاندووە،

نرخەکانی زێڕ لە مامەڵە سەرەتاییەکانی ئەمڕۆ دووشەممەدا بە رێژەی زیاتر لە 3% دابەزینیان بەخۆوە بینی و نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی نزیکەی چوار مانگی رابردودا تۆمارکرد، ئەمەش بەهۆی هەڵکشانی ململانێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بووە هۆی دروستبونی مەترسی سەبارەت بە هەڵاوسان و پێشبینییەکان بۆ بەرزبونەوەی رێژەی سودی بانکی لەسەر ئاستی جیهان.

نرخی زێڕ لە مامەڵە دەستبەجێکاندا (Spot) بە رێژەی 3.3% دابەزی بۆ چوار هەزار و 340 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.