بەدوای تەرمی حەوتەمدا دەگەڕێن
وەزارەتی ناوخۆی قەتەر کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی راگەیاند
964+
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی ناوخۆی قەتەر رایگه‌یاند، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێكی وڵاته‌كه‌وه شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و بەدوای کەسی حەوتەمیشدا دەگەڕێن.
وەزارەتەکە کەمێک پێش ئێستا ئەم هەواڵەی بڵاوکردووەتەوە دەشڵێت، رووداوەکە لە سنووری ئاوەکانی خاکی وڵاتەکەی، حەوت کەس لەناو هەلیکۆپتەرەکە بوونە و تاوەکو ئێستا توانیویانە تەرمی شەش کەسیان بدۆزنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره به‌هۆی بونی كێشه‌ی ته‌كنیكی له بزوێنه‌ره‌كه‌یدا بوه، حەوت کەس لەناو فڕۆکەکەدا بون، ته‌رمی شه‌ش كه‌سیان دۆزراوه‌ته‌وه و حه‌وته‌میان ونبوه.
جگە لە بونی كێشه‌ی تەکنیکی هیچ زانیارییەکی دەستبەجێ لەسەر هۆکاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره لەبەردەستدا نەبوو، هەروەها هیچ ئاماژەیەک نەبو کە کەوتنەخوارەوەی لە ئەنجامی هێرش بوبێت.
رووداوەکە لە کاتێکدا روویداوە کە گرژییە ناوچەییەکان بەرزبونەتەوە، لە دوای دەستپێکردنی هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28ی شوباتەوە، قەتەر رووبەڕوی هێرشی فرۆکە بێفڕۆکەوان و موشەکییە دوبارەکان بوەتەوە.