"ئیش نەبێ جەژنیش جەژن نییە"
لە جەژنیشدا کرێکاران ناحەسێنەوە و خەریکی پەیداکردنی پاروە نانێکی حەڵاڵن
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لە جەژنیشدا کرێکاران ناحەسێنەوە و چاوڕێن کەسێک ئیشێکیان پێبدات و پاروە نانێکی حەڵال بۆ خۆیان و خێزانەکانیان پەیدا بکەن.
ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان و نەورۆزیش بوو، لەگەڵ ئەوەی زۆربەی هاوڵاتیانی کوردستان خۆیان رازاندووەتەوە و بەزم و شایی دەگێڕێن، لە سەر شەقامی 100 مەتری هەولێر ژمارەیەک کرێکار لە بەیانی زووەوە هاتونەتەدەر و تا درەنگانی شەو دەمێننەوە، بەو هیوایەی ئیشێکیان دەستکەوێ.
عەبدولقادر زەمان یەکێک لەو کرێکارانە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “پارە بەنزینی حەیاتە، ناچارین ئیش بکەین، ئەگەر ئیش نەبێ جەژنیش جەژن نییە”
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری