"دەرەجە دوو بە 1000 دینار و بەریش ناکەوێ"

تەماتە تادێت زیاتر خۆی سوور دەکاتەوە و گران دەبێت

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

تەماتە تادێت زیاتر خۆی سوور دەکاتەوە و ئەمڕۆ تەماتەی دەرەجە دوو لە عەلوەی کەلار دراوە بە ھەزار دینار بەنرخی جوملە و دەستکەوتنیشی زەحمەت بووە، کاسبکارانیش هۆکارەکەی بۆ قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە لە ئێران دەزانن.

گەیلان کەمال، کاسبکارێکە لە عەلوەی کەلار بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ تەماتەی دەرەجە دوومان بۆ ھاتبوو، کیلۆی بە ھەزار دینار فرۆشتمان و بەریش نەدەکەوت و سەرەی بۆ گیرابوو، لەکاتێدا دوێنێ و پێرێ بە 700 بۆ 850 دینار بوو”.

“ئەمڕۆ تەنھا دوو بارھەڵگر تەماتەی بەسرە ھاتۆتە عەلوەی کەلار، ھیچیان تەماتەی دەرەجە یەک نەبوون، ئەگەر تەماتەکەی جوان بێت نرخەکەی ھەزار دینار زیاترە”، گەیلان کەمال وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر وابڕوات نرخەکەی لەمە گرانتر دەبێت، ھۆکارەکەشی ئەوەیە تەماتەی ھاوردە نایات و ئەوەی ھەیە تەماتەی بەسرەیە، ئەویش کۆتاییەکەیەتی و بەش ناکات، داواکارن وەزارەتی کشتوکاڵ رێگە بە ھاتنی تەماتەی ئێرانی بدات.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

تەماتە کەمێک گران بوو؛ هەر کیلۆیەک 200 دیناری چووەسەر

تەماتە کەمێک گران بوو؛ هەر کیلۆیەک 200 دیناری چووەسەر

شەڕە لە ئێران تۆز لە دەرکێ مە؛ خەیار، تەماتە و مۆز گران...

شەڕە لە ئێران تۆز لە دەرکێ مە؛ خەیار، تەماتە و مۆز گرانبوون