سەنتەری میترۆ:

“ئەم جۆرە رووماڵە بۆچی بۆ كەناڵێكی مۆر هەبێت و بۆ سوور و پرتەقاڵی نەبێت”

964+

شۆڕش قادری

سەنتەری میترۆ نیگەرانە لە رووماڵی رووداوەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەزگاکانی راگەیاندنەوە و دەڵێت، رۆژنامەنووسان دەپرسن، “ئەم جۆرە رووماڵە بۆچی بۆ كەناڵێكی مۆر هەبێت و بۆ كەناڵێكی سور و پرتەقاڵی و سەوز و شین و قاوەیی نەبێت؟”.

سەنتەری میترۆ لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووتەوە، “نیگەرانین لە دوو فاقی راگەیاندن لەگەڵ شوێنی رووداوەكان، كە بێ باكن لە بەرانبەر ئەمنییەتی شارێك و رووماڵەكانیان ناپیشەیین و بە ناوی خستنەرووی زانیاری، كە دەكرێت بە شێوەیەك بڵاوبكرێتەوە، نەبێتە مایەی پەشێوی و نائارامی، كەچی بوون بە سەرچاوەی بەرهەمهێنانی ترس و تۆقاندن”.

دەشڵێت، “شەوی رابردوو، زۆربەی كەناڵە بینراوەکان لە هەرێمی كوردستان رووماڵی هێرشە تی*رۆریستییەكانیان بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەكرد، بە وریاییەوە مامەڵەیان دەكرد، پابەندبوون بە رێنماییەكانی حكومەت لەم جۆرە رووماڵە هەستیارانەدا، دەیان ڤیدیۆمان لەلایەن هاوڵاتیانەوە پێگەیشتووە و داوای بۆچوونمان لێ دەكەن، رۆژنامەنووسانیش دەپرسن، “ئەم جۆرە رووماڵە بۆچی بۆ كەناڵێكی مۆر هەبێت و بۆ كەناڵێكی سور و پرتەقاڵی و سەوز و شین و قاوەیی نەبێت؟ بۆچی پەیامنێرەكەیان لە هەولێر ناتوانێت هەمان جۆری رووماڵی پەیامنێرەكەی سلێمانی بكات؟ بۆ لەوێ رێز لە رێنماییەكان دەگرێت لە سلێمانی پێشێلی دەكات؟”

ئاماژی بەوەشکردووە، لەم بارودۆخە پڕ مەترسی و پڕ لە ئاڵنگارییەدا، پێشینە بۆ ئەمنییەتی هاوڵاتیان و پاراستنی هەرێمی كوردستانە لە هەڕەشەی “تی*رۆریستان، بۆ ئەمەش داوای ئەوپەڕی دیسەپلینی پیشەیی لە رۆژنامەنووسان دەكات، هاوکات داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەكان دەکات، جیاوازی نەكەن لە نێوان هیچ دەزگایەك، ریێنمایی وەزارەت و دەزگا پەیوەندیدارەكان بۆ هەمووان وەك یەك بێت و سڵ نەكەنەوە لە جێبەجێكردنی رێنماییەكان بەسەر هیچ كەناڵێك.

دەقی راگەیەنراوەکەی سەنتەری میترۆ لە خوارەوە؛

لێدوانی رۆژنامەوانی

شەوی رابردوو، زۆربەی كەناڵە بینراوەکان لە هەرێمی كوردستان رووماڵی هێرشە تیرۆریستییەكانیان بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەكرد، بە وریاییەوە مامەڵەیان دەكرد، پابەند بوون بە رێنماییەكانی حكومەت لەم جۆرە رووماڵە هەستیارانەدا.

سەنتەری میترۆ دەیان ڤیدیۆی لە لایەن هاوڵاتیان پێگەیشتووە داوای بۆچوونمان دەكەن. هەروەها، رۆژنامەنووسانیش دەپرسن، “ئەم جۆرە رووماڵە بۆچی بۆ كەناڵێكی مۆر هەبێت و بۆ كەناڵێكی سور و پرتەقاڵی و سەوز و شین و قاوەیی نەبێت؟ بۆچی پەیامنێرەكەیان لە هەولێر ناتوانێت هەمان جۆری رووماڵی پەیامنێرەكەی سلێمانی بكات؟ بۆ لەوێ رێز لە رێنماییەكان دەگرێت لە سلێمانی پێشێلی دەكات؟

سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت، لەم بارودۆخە پڕ مەترسی و پڕ لە ئاڵنگارییەدا، پێشینە بۆ ئەمنییەتی هاوڵاتیان و پاراستنی هەرێمی كوردستانە لە هەڕەشەی تیرۆریستان، بۆ ئەمەش داوای ئەوپەڕی دیسەپلینی پیشەیی لە رۆژنامەنووسان دەكەین.

سەنتەری میترۆ نیگەرانە لە دوو فاقی راگەیاندن لەگەڵ شوێنی رووداوەكان، كە بێ باكن لە بەرانبەر ئەمنییەتی شارێك و رووماڵەكانیان ناپیشەیین و بە ناوی خستنەرووی زانیاری، كە دەكرێت بە شێوەیەك بڵاوبكرێتەوە، نەبێتە مایەی پەشێوی و نائارامی، كەچی بوون بە سەرچاوەی بەرهەمهێنانی ترس و تۆقاندن.

سەنتەری میترۆ وێڕای تێبینییەكانی لەسەر رێنماییەكان، جەختدەكاتەوە: پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەكان جیاوازی نەكەن لە نێوان هیچ دەزگایەك، ریێنمایی وەزارەت و دەزگا پەیوەندیدارەكان بۆ هەمووان وەك یەك بێت و سڵ نەكەنەوە لە جێبەجێكردنی رێنماییەكان بەسەر هیچ كەناڵێك.

سلێمانی

18ی ئازاری 2026

میترۆ سەروپێخانە نییە تا حزبێك لافیتەیەك بە دەرگاكەیە...

میترۆ سەروپێخانە نییە تا حزبێك لافیتەیەك بە دەرگاكەیەوە هەڵبواسن بنووسن دامانخست

سەنتەرى میترۆ: میدیا مەکەن بە سەکۆیەک بۆ گوتارى رق و کی...

سەنتەرى میترۆ: میدیا مەکەن بە سەکۆیەک بۆ گوتارى رق و کینە