پسپۆڕێکی ئابوری و بازرگانی روونیدەکاتەوە

ترەمپ شێت نییە و پلانەکەی زۆر جیاوازە

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی
شەڕ شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیلە لەگەڵ ئێران و بەشێکیش ترەمپ بە شێت ناودەبەن لە بڕیارەکانی، بەڵا  پسپۆڕێکی ئابووری و بازرگانی پێچەوانەکەی باس دەکات.

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا د.ئاودێر عەبدولواحید پسپۆڕی ئابوری و بازرگانی بۆ 964 دەڵێت،  من لەرووی سیاسی و سەربازییەوە باسی ناکەم، بەڵام ترەمپ شێت نییە و زۆر زیرەکە، شەڕەکە بۆ ئێران نییە و نیەتەکە چینە، چونکە چەند ساڵی رابردوو باریی دارایی و ئابووری بەرز بوویەوە و دەسەڵاتی لە وڵاتان فراوان کرد، ئەگەر ئەمە لێک بدەینەوە تێروانینەکان دەگۆرێت، ترەمپ بە وردی لایەنی بازرگانی لێکداوەتەوە.

جەختیش دەکاتەوە، ئەوەی ئەمریکای ترەمپی توڕەکرد ئەو پەیوەندیە بوو لەگەڵ ڤەنزوێلا لەم کۆتاییانە، دۆلاریش هەرگیز ناکەوێت و پارەیەکی هێندە بە نرخە، چینیش زۆر هەوڵیدا نەیتوانی.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

دۆناڵد ترەمپ: ئیسرائیل بۆمبی ئەتۆمی بەکارناهێنێت

دۆناڵد ترەمپ: ئیسرائیل بۆمبی ئەتۆمی بەکارناهێنێت