تا سەرەتای مانگی چوار بەردەوام دەبێت
لە رۆژانی جەژن و نەورۆز بارانبارین روو لە زۆربەی ناوچەکان دەکات
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، گەشتکردن لە نەورۆزدا بۆ هاوڵاتیان لەبار نابێت، چونکە بارانی بەتاو دەبارێت و زەوی قوڕاوی دەبێت.
سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی بە 964ى وت، لە سبەی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین دەستپێدەکات تا سەرەتای مانگی چوار بەردەوام دەبێت.
دەشڵێت “یەکەم رۆژی جەژن بارانی باش دەبارێت، بەڵام تاوەبارانە و چەند کاتژمێرێک کەشەکە خۆش دەبێت و چەند کاتژمێرێکیش بارانی بەلێزەمە دەبارێت”.
لەبارەی رۆژانی نەورۆزیشەوە ئاماژەی بەوەکرد، لەوانەیە ھاوڵاتیان بتوانن جەژنەکەیان بکەن، بەڵام بۆ نەورۆز کەڵکی چوونە دەرەوەی نییە، چونکە باران دەبارێت و دەشتودەر تەڕ و قوڕاوی دەبن.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن