تەنێک بە ئاگرەوە کەوتووەتە ناو سەوزایی یەکێک لە شەقامەکانی هەولێر
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
دوای بیستنی چەند دەنگێکی بەهێز لە هەولێر، تەنێک بە ئاگرەوە کەوتووەتە ناو سەوزایی یەکێک لە شەقامەکانی هەولێر، جامی چەند ئۆتۆمبێلێکیش شکاوە.
هێرشەکان بۆ سەر هەولێری پایتەخت بەردەوامە، هەر ئەمشەو چەندجارێک دەنگی بەهێز بیستراوە، پەیامنێری 964 چووەتە یەکێک لە شەقامەکانی هەولێر، کە پارچەی تێکشکاوی درۆن تێیدا کەوتووەتە خوارەوە، وەک باسی دەکات چەند ئۆتۆمبێلێک زیانیان پێگەیشتووە شوشەکانیان شکاوە.
پێداچوونەوي: پەری ساڵح